fبه پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سوپای رەژێمی زایۆنی بەیانی ئەمرۆ
(یەکشەممە) مەشقی جەنگی لە ناوچەی بەرزاییەکانی گولانی داگیر کراو دەستپێکرد کە بڕیارە تا رۆژی سێ شەممە و بۆ ماوەی سێی ڕۆژ درێژەی هەبێت .
ووتە بێژی سوپای ڕەژیمی زایۆنی ، ئامانج لە بەڕێوە چوونی شەرەزمە لە گولان تاقیکاری سەربازی ئەم رەژیمە بەرامبەر پەلامارەکانی ئەگەری زانیوە و ڕایگەیاندووە ئەم شەڕەزمەیە بریتییە لە بەشگەلێکی دیکەی هاوپیوەند بە شەرەزمەکانی دیکە کەلە ساڵی ٢٠١٦ دا ئەنجام دراونە .
سوپای رەژیمی زایۆنی کەلە چوار چێوەی کردەوەکانی ئاژاوەگێرانەی لە ناوچە شەرەزمەی جۆر بەجۆر بەڕێوە دەبات ، لەم بەینە ئامادە بوونی سەربازی خۆی لە ەبرزاییەکانی داگیر کراوی گولان بەهێز کردۆتەوە .
سوپای رەژیمی زایۆنی لە چوار چیوەی کردەوەکانی ئاژاوە گێرانە ی خۆی حەوتەی رابردوو یش لە بەرزاییەکانی داگیر کراوی گولان شەرەزمەی بەڕێوە برد .
ڕەژیمی زایۆنی کەلە شەڕی ساڵی ١٩٦٧ لەگەڵ عەرەبەکان بەشێک لە بەرزاییەکانی گولانی سوریای داگیر کردووە لە سالی ١٩٨١ ئەوی وەکوو بەشێک لە ناوچەکانی داگیر کراو ڕاگەیاند ،کردەوەیەک کە هیچکات لە لایەن کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بە فەرمی نەناسیندراوە .